وه‌زیری ناوخۆی عێراق: ژماره‌ی زیاره‌تكاران گه‌یشته دوو ملیۆن و 750 هه‌زار كه‌س

K24 – هەولێر:
وه‌زیری ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، زیاره‌تكاران له ده‌روازه جیاوازه‌كانی عێراق هاتوونه‌ته ئه‌و وڵاته و، ته‌واوی ئاماده‌كارییه ئه‌منی و ته‌ندروستییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كراون.
له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له كه‌ربه‌لاوه، عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی زیاره‌تكارانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن گه‌یشته دوو ملیۆن و 750 هه‌زار زيارهتكار.
شه‌ممه‌ری هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، زیاره‌تكاران له ده‌روازه جیاوازه‌كانی عێراق هاتوونه‌ته ئه‌و وڵاته و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و ژماره به‌رزبێته‌وه و ته‌واوی ئاماده‌كارییه ئه‌منی و ته‌ندروستییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كراون.
له چله‌ی ئیمام حوسێن‌دا موسڵمانانی شیعه مه‌زهه‌ب سه‌ردانی شوێنه پیرۆزه‌كان له كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف ده‌كه‌ن و به‌شداری له مه‌راسیمه ئایینییه‌كانی تایبه‌ت به چله‌ی ئیمام حوسێن ده‌كه‌ن
پێشتریش دەستەی گەشتوگوزاری سەر بەوەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراق پێشبینی کردبوو، ئەم ساڵ بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن، ژمارەی زیارەتکارانی شیعە بۆ عێراق بگاتە 13 ملیۆن کەس کە زۆرینەیان هاووڵاتی وڵاتانی ئێران، پاکستان، ئەفغانستان، ئازەربایجان و وڵاتانی کەنداو دەبن.
ساڵی ڕابردوو ژمارەی زیارەتکارانی بیانی گەیشتە نزیکەی شەش ملیۆن کەس؛ چوار ملیۆنیان زیارەتکاری ئێرانی بوون. بۆ ئەم ساڵیش، ئێران پێشبینی دەکات ژمارەی زیارەتکارانی وڵاتەکەی بۆ عێراق بگاتە 4.6 ملیۆن کەس.
چلەی ئیمام حوسێن حوسێن یەکێکە لە دیارترین بۆنە ئایینییەکان لە لای شیعە مەزهەبەکان و پەیڕەوانی بە سەردانیکردنی گۆڕی حوسێن بن عەلی بن ئەبی تاڵیب کە سێیەم ئیمامی ناو شیعەکانە لە کەربەلا، شیوه‌ن دەگێڕن، هەروەها سه‌ردانی گۆڕی ئەبو فەزل عەباسی براشی ده‌كه‌ن.