کۆریای باکوور سێ رۆکێتی بالیستی ئاراستەی دەریای ژاپۆن دەکات

K24 - ھەولێر

نووسینگەی سوپاسالاری کۆریای باشوور رایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کۆریای باکوور سێ رۆکێتی بالیستی کە لە باشووری رۆژئاوای پیۆنگ یانگی پایتەختی کۆریاوە جێگیر کرابوون تاقیکردەوە و ئاراستەی دەریای ژاپۆنی کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە، لووتکەی جی20 لە شاری هانگژۆی چین بەڕێوەدەچێت.

بەم دواییە، کۆریای باکوور چەندین تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەنجامدابوو و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش بە توندی سەرکۆنەی ئەو تاقیکردنەوانەی کردووە و بە پێشێلی یاساکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەزانێت.