دوو تەقینەوە لە رۆژئاوای كوردستان روویاندا
K24 – قامشلۆ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو تەقینەوە لە شاری قامشلۆ و حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان روویاندا.
پەیامنێری كوردستان24 لە قامشلۆ رایگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای كۆڕنێش لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان بۆمبێكی چێندراو تەقییەوە، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە".
گوتیشی: "ھەر ئەمڕۆ و لە چوارڕیانی مێرشۆ لە گەڕەكی مەساكنی حەسەكە ماتۆڕسكیلێك تەقیندرایەوە، تا ئێستا زانیاری لەبارەی زیانە گیانییەكانی ئەو تەقینەوە رانەگەیەنراوە".