ئێران ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌ی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی ڕاده‌گه‌یه‌نێت

حكوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌ی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی, سەرۆککۆماری پێشووی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و هۆكه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
چوارشه‌ممه، 21ـی ئابی 2024، حكوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له باره‌ی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری پێشووی ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد ژمارەی سەرنشینانی کۆپتەرەکەی ڕەئیسی له ڕێژه‌ی خۆی زیاتر بووه بۆیە نەیتوانیوە بۆ بەرزی پێویست هەڵبفڕێت و لە بارودۆخێکی ته‌مومژاویدا خۆی بە شاخێکدا کێشاوە.
حكوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئیتیڵاعات لە دۆسیەی ڕەئیسیدا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ 30 هەزار کەس کردووە و هەموو شتێک ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ هۆکارێکی مرۆیی لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەدا نەبووە.
هه‌روه‌ها له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه "لە لێکۆڵینەوەکاندا، هیچ نیشانەیەکی بوونی ماددەی کیمیایی و ماددەی زیانبەخش نەدۆزراوەتەوە".
هاوكات ئه‌وه‌یش خراوه‌ته ڕوو "لە ڕاپۆرتێکی پێشوودا، شوێنەواری هیچ گولـلەیهك یان شتێکی هاوشێوە، لەسەر پاشماوه‌ی هەلیکۆپتەرەکە بە دی نەکراوە و کۆپتەرەکەی سەرۆککۆمار دوای خۆكێشانی به شاخه‌كه‌دا سووتاوه".
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19ـی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە. دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و مێدیای فەرمی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون و دیارترینیشیان ڕه‌ئیسی، سەرۆککۆمار و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بوون.