لە تەقینەوەكەی حەسەكە 7 كەس گیانیان لە دەستدا
K24 - حەسەكە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان روویدا قوربانیانی ئەو تەقینەوە راگەیاندرا كە 7 كەس گیانیان لە دەستداوە و 3 دیكەش برینداربوونە.
پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "لە ئەنجامی تەقینەوەكەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی حەسەكە 7 كەس گیانیان لەدەستدا و 3 برینداربوونە.
روونیكردەوە: "چوار لەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە كارمەندی ئاسایشن و 3 دیكە ھاووڵاتی سڤیلن، ھەروەھا سێ بریندارەكەش كارمەندی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستانن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ و لە چوارڕیانی مێرشۆ لە گەڕەكی مەساكن لە حەسەكە ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو تەقیندرایەوە.