سه‌فین قادر: ڤه‌یپ و نێرگه‌له‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2013ـوه له هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه كراوه

به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڤه‌یپ و نێرگه‌له‌ی ئه‌لیكترۆنی به فه‌رمی له سنووره‌كان هاورده ناكرێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه هاورده‌كردنیه‌تی به قاچاخ و به ڕێژه‌ی جیا جیا.
هه‌ینی، 23ـی ئابی 2024، سه‌فین قادر ڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ڤه‌یپ و نێرگه‌له‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2013ـوه له هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه كراوه و ساڵانه‌یش هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و ڤه‌یپ و نێرگه‌له ئه‌لیكترۆنیانه‌یشیان هه‌یه.
سه‌فین قادر ڕه‌حمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و ڤه‌یپ و نێرگه‌له ئه‌لیكترۆنیانه ڕۆژانه و هه‌فتانه و مانگانه به‌رده‌وامه.
ناوبراو گوتیشی، ڕۆژانه له لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستی و تیمه‌كانی قایمقامیه‌ته‌وه چاودێری بازاڕ ده‌كرێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و ڤه‌یپ و نێرگه‌له ئه‌لیكترۆنیانه.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، ڤه‌یپ و نێرگه‌له‌ی ئه‌لیكترۆنی به فه‌رمی له سنووره‌كان هاورده ناكرێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه هاورده‌كردنیه‌تی به قاچاخ و به ڕێژه‌ی جیا جیا.
دووشەممە19ـی ئابی 2024، لێژنەیەکی تایبەت لە چاودێریی بازرگانیی و پۆلیسی شارەوانی، زیاتر لە 26 هەزار ڤێب(جگەرەی ئەلیکترۆنی)یان لەناو برد کە لەماوەی ڕابردوودا دەستییان بەسەردا گیرابوو.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند: دوای ئەوەی پێیان گەیشتووە کە جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤەیپ) گەیشتووەتە نێو قوتابخانە بنەڕەتییەکانیش، بۆیە دوو وەزارەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەرکرد: بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە لێژنەی تایبەت پێکهات و دەستییان بە دەست بەسەرداگرتنی ئەو جگەرە ئەلیکترۆنیانە کرد، لەو ماوەیەشدا دەستییان بەسەر 26 هەزار جگەرەی ئەلیکترۆنی( ئامێری ڤەیپ) دا گرت.
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر گوتی: هەشت شوێنی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی( ئامێری ڤەیپ) داخراون. هەر کەسێک پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت، شوێنەکەی دادەخرێت و پێ بژاردنی بۆ دەکرێت، ئەگەر هەر پابەند نەبێت، خاوەنی ئەو شوێنانە دەدرێنە دادگا.
نەبەز عەبدولحەمید ئاشکرای کرد "لە لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە کە جگەرەی ئەلیکترۆنی بەشێوەی قاچاغ لە سنووری سلێمانی کە بێ سانسۆر مامەڵەی پێوە دەکرێت، دەهێندرێتە نێو هەولێر" گوتی: دەمانەوێت بەیەکەوە کۆنترۆڵی ئەو دیاردەیە بکەین.
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد "جگەرەی ئەلیکترۆنی زیانی بۆ کۆمەڵگە و تەندروستی هەیە، بۆیە دەبێت بنبڕ بکرێت. دەشڵێت: پشکنینەکان لەبازگەکان و ناوخۆش چڕ دەکرێنەوە، هاوکات چاودێریی ئەو شوێن و خەڵکانە دەکەن کە بەشێوەی ئۆنڵاین جگەرەی ئەلیکترۆنی دەفرۆشن.