حکوومەتی عێراق مۆڵەتی کارکردن به 196 هەزار کرێکاری بیانی دهدات
لهو بارهیهوه نهبیل مهرسوومی، پسپۆڕی كاروباری ئابووری ڕایگهیاندووه، حکوومەتی عێراق لە ماوەی پێنج مانگی ئهمساڵدا مۆڵەتی کارکردنی بە زیاتر لە 196 هەزار کرێکاری بیانی بەخشیوه.
مهرسوومی ئاماژهی بهوهش كردووه، لهسهرهتای مانگی ئایاری ئهمساڵهوه ژمارەی ئەو کرێکارە بیانییانەی مۆڵەتی ئەمنییان وەرگرتووە بۆ کارکردن لە کێڵگە نەوتییە بیانییەکان بەسرە، زیقار و میسان، گەیشتووەتە 196 هەزار و 704 کرێکار كه لە 50 وڵاتەوە هاتوون.
ئهو پسپۆڕه دووپاتیكردووهتهوه، لهو ژمارهیه كرێكارانی چینی به 53912 كرێكار ڕێژهی سهدا 27 پێكدێنن، دوای ئهویش كرێكارانی پاكستانی به 22546 كرێكار و 21675 كرێكاری هیندیش مۆڵهتی كاركردنیان لهعێراق پێبهخشراوه.
پێشوتریش شرۆڤەکارێکی ئەمنی و سەربازی بەناوی عیماد عەلۆ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو، لەسەرەتای ساڵی 2024ەوە، 84 هەزار و 251 پاکستانی هاتوونەتە عێراق، هەروەها نیشینگەی عێراقیش دەڵێت: لەمساڵدا تاوەکو مانگی حوزەیران 88 هەزار و 427 پاکستانی عێراقیان بەجێ هێشتووە.
هەروەها پاکستانیش داوای لە عێراق کردبوو لێکۆڵینەوە لە دیار نەمانی 50 پاکستانی بکات کە هاتوونەتە عێراق و بێسەروشوێن بووە، کە ئابووریناسان دەڵێن زۆرینەی پاکستانییەکان کە دێنە عێراق ناگەڕێنەوە و لێرە دەست بەکارکردن دەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوایین ئامارەکان دەری دەخەن، ڕێژەی هەژاری لە عێراق 25%ـی تێ پەڕاندووە، بەجۆرێک 10 ملیۆن کەس لەژێر هێڵی هەژاریدان و لە 15%ـشیان بێکارن.