قۆناغێکی دیکەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی هەولێر - خەبات جێ بەجێ دەکرێت

قۆناێکی دیکەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی هەولێر - خەبات جێ بەجێ دەکرێت
قۆناێکی دیکەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی هەولێر - خەبات جێ بەجێ دەکرێت

بە گوژمەی دوو ملیار و 150 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی پارێزگا، دەست بە جێبەجێکردنی قۆناغێکی دیکەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی هەولێر - خەبات کرا.

شەممە، 24-08-2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، به ‌یاوه‌ری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و کارزان عبدالهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هەولێر و مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان، قۆناغێکی دیکەی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی (هەولێر - خەبات )ی بەسەرکردەوە.

ئەم قۆناغەی پرۆژەکە بە گوژمەی دوو ملیار و 150 ملیۆن دینار لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر و بەشێوەی بەڵێندەرایەتی، لە پێناو كارئاسانی بۆ شوفێران و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ، جێبەجێ دەکرێت.

پارێزگاری هەولێر، لە بەسەرکردنەوەکەیدا لە نزیکەوە لەگەڵ ئه‌ندازیاران و تیمی سەرپەرشتیی پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان و پێداویستییەکانی کۆڵییەوە و ده‌ستخۆشیى له‌ ئه‌ندازیار و سەرپەرشتانی پڕۆژەکە كرد كه‌ به‌ڕێكوپێكى كاره‌كانیان کردووە و ئێستا گه‌یشتوون به‌ قۆناغێکى باش لەکارەکەدا و جەختی لە تەواوکردنی پڕۆژەکە لەماوەی دیاریکراوی خۆی کردەوە.

 ڕێگه‌ی هەولێر – خەبات، ڕێگه‌یەکی ستراتیجی و بازرگانیی گرنگە و هەر سێ پارێزگای هەولێر، دهۆک و مووسڵ  بەیەکەوە دەبەستێتەوە، پرۆژەى نۆژەنکردنەوەکەى پێکهاتووە لە سێ بەش، سایدی چوون لە سێڕێیانی گوێڕ تا بازگەی کۆنی کانی قڕژاڵە، لە سایدی هاتنەوەش لە بازگەی کۆنی کانی قڕژاڵە تاکو سێڕێیانی گوێڕ و لە بازگەی کانی قڕژاڵە بە دووری ( 6.350 ) کیلۆمه‌تر بەرەو قەزای خەباتە.

Fly Erbil Advertisment