ڕێگەی هەولێر-مووسڵ  زیاد لە 70 هەزار  دار و گوڵی لێ دەچێندرێت

ڕێگەی هەولێر-مووسڵ  زیاد لە 70 هەزار  دار و گوڵی لێ دەچێندرێت
ڕێگەی هەولێر-مووسڵ زیاد لە 70 هەزار دار و گوڵی لێ دەچێندرێت

ڕێگەی هەلێر – مووسڵ زیاد لە 70 هەزار دار و گوڵی لێ دەچیندرێت و پرۆژەکە ڕووبەرێکی زیاتری هەولێر پڕ لە گوڵ و سەوزایی دەکات.

شەممە 24/8/2024 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی کردەوە،ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە یاوەری جێگری پارێزگار و قایمقامی ناوەندی هەولێر و سەرۆکی شارەوانی، سەردانی پڕۆژەی سەوزکردنی یەکتربڕی شەقامی 120مەتریی هەولێر لە ڕێگەی هەولێر-مووسڵیان کرد.

لە سەردانەکەیاندا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر بەدواداچوونیان بۆ چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی کارەکانی پڕۆژەکە کرد کە تاکوو ئێستا بەشێکی زۆری کارەکانی ئەو پڕۆژە جێبەجێکراون، جەختیان لەسەر هەر جۆرە هاوکاریی و پاڵشتییەک کردەوە بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بەزوویی تەواو ببێت.

پڕۆژەی سەوزکردنی یەکتربڕی شەقامی 120مەتریی هەولێر لە ڕێگەی هەولێر-مووسڵ، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە جێبەجێ دەکرێت.

پرۆژەکە بە زیاتر لە 3 ملیار و 420 ملیۆن دینار، لەسەر ڕووبەری 205 هەزار مەتر دروست دەکرێت و ئێستا نزیکەی 50%ی کارەکانی تەواو کراوە، وەکوو خاوێنکردنەوە و دروستکردنی ئەمبار و لێدانی بیر و تۆڕی ئاو و چەندین کاری دیکەش، سەرباری ئەوانەش کارکردن لە پرۆژەکە بە خێرایی بەڕێوە دەچێت.

ئامانج لە دروستکردنی ئەو پڕۆژەیە، زیادکردنی ڕێژەی سەوزایییە لە شاری هەولێر، هاوکات سیمایەکی جوانتر بە شارەکە دەبەخشێت بە تایبەتی دەروازەی هەولێر و موسڵ، لە پڕۆژەکەدا زیاتر لە 70 هەزار دار و گوڵ و درەختی جۆراوجۆر دەچێندرێت، لەگەڵ ڕووبەرێکی فراوانی چیمەن و سەوزایی.

Fly Erbil Advertisment