تێن هاگ هۆكاری دۆڕانی مانچێستەر یونایتد ئاشكرا دەكات
یانەی مانچێستەر یونایتد ریكۆردە ڕەشەكەی بەرامبەر برایتن دووبارە كردەوە و تووشی یەكەمین شكست بوو لەم وەرزەی پرێمەرلیگ، تێن هاگ راهێنەری شەیتانە سوورەكان هۆكاری شكستەكەیان بۆ هێڵی بەرگری دەگەڕێنێتەوە.
لە گەڕی دووەمی پرێمەرلیگ، یانەی مانچێستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگەی خۆی 2 ـ 1 بەرامبەر برایتن دۆڕا، تاكە گۆڵی شەیتانە سوورەكان لە لایەن ئاماد دیالۆی هێرشبەری كۆتدیڤواری تۆمار كرا.
لە دوایین 5 یاریی نێوان برایتن و مانچێستەر یونایتد لە پرێمەرلیگ، مان یونایتد 4 یاریی دۆڕاندووە و تەنیا یەك یاریی بردووەتەوە.
تێن هاگ راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد لە پرێس كۆنفرانسێك دوای شكستەكەیان بەرامبەر برایتن رایگەیاند هێڵی بەرگرییان زۆر خراپ بوو، دەشڵێت: هێرشبەرانیشمان دەرفەتی ئاسانیان لەدەست دا.
لەمبارەیەوە تێن هاگ زیاتر دەڵێت: ئه‌وكاته‌ی به به‌رامبه‌ربوون رازی بووین گۆڵی سه‌ركه‌وتنیشمان تۆمار ده‌كرد ئه‌گه‌ر جۆشوا زیركزی بیتوانیبا تۆماری بكات، بڕیاره‌كه‌ی ناوبژیوانیش سه‌خت بوو چونكه زیركزی خزا، ئه‌گه‌ر به‌باشی وێنای حاڵه‌ته‌كه‌ی بكردبا ده‌كرا زیركزی گۆڵی تۆمار كردبا، به‌ڵام كاتێك دهخلیسكێیت ئیتر نا‌توانیت هیچ بكه‌یت و ئه‌وه‌ی روویدا به ده‌ستی خۆی نه‌بوو.
تێن هاگ گوتیشی: به‌راستی زۆر دڵته‌نگم له كاتێكدا ده‌مانتوانی سه‌ربكه‌وین كه‌چی دۆڕاین، چه‌ندین هه‌لی ئاسانی گۆڵكردنمان له‌ده‌ست دا ده‌كرا له دوو گۆڵ زیاتر بكه‌ین، به‌راستی دوو گۆڵی زۆر ئاسانمان لێكرا و له رووی به‌رگرییه‌وه هیچ باش نه‌بووین، ده‌بێت هه‌ستینه‌وه و خۆمان بۆ یارییه گه‌وره‌كه‌ی داهاتوو ئاماده بكه‌ین، تیپه‌كه‌م كێشه‌ی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانین یاریزانێك بدۆزینه‌وه كه ئاستی یارییكردنمان باشتر بكات بێگومان ده‌یگوازینه‌وه، تا ئێستاش هیچ هه‌واڵێك نییه، له كاتێكی زۆر خراپ گۆڵمان لێكرا كه ئیدی نه‌مانده‌توانی قه‌ره‌بووی بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه یارییه و ئێمه له سه‌خترین خولی جیهان یاریی ده‌كه‌ین بۆیه پێویسته قبووڵی بكه‌ین و ئاستمان باشتر بكه‌ین.