نامیبیا نزیكه‌ی 100 فیل سه‌ر ده‌بڕێت

به‌هۆی ئه‌و وشكه‌ساڵییه سه‌خته‌ی كیشوه‌ری ئه‌فریقای گرتووه‌ته‌وه، وڵاتێكی كیشوه‌ره‌كه ناچاره بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتییانی هه‌ژار، ده‌یان فیل و ئاژه‌ڵی كێوی سه‌ر ببڕێت و گۆشته‌كه‌یان به‌سه‌ریاندا دابه‌ش بكات.
وشكه‌ساڵییه‌كی سه‌خت ئه‌م ساڵ كیشوه‌ری ئه‌فریقای گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه وڵاتانی كیشوه‌ره‌كه ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی خۆراك بوونه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك زۆربه‌ی هاووڵاتیانیان ناتوانن گۆشت بكڕن و بیخۆن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی نامیبیا بڕیاری داوه 723 ئاژه‌ڵی كێوی سه‌ر ببڕێت كه له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 83 فیلی تێدایه و گۆشته‌كه‌یان به‌سه‌ر هاووڵاتییانی دابه‌ش بكات.
به پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نامیبیا له مانگی ته‌ممووزدا 84%ـی یه‌ده‌گی خۆراكی به كار هێناوه و به‌مه‌یش ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی سه‌خت بووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی نامیبیا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م بڕیاره له‌گه‌ڵ ده‌ستوور یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه ڕێگه به به‌كارهێنانی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان ده‌دات بۆ خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان.