ئەنجوومەنی نوێنەران ئەمڕۆ لە بارەی هۆشیار زێباری کۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی چارەنووسی هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق کۆببێتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق 100 واژوو بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە زێباری کۆکراونەتەوە.

هاوکات، فەرید ئیبراهیمی پەرلەمانتاری بەرەی چاکسازی ئاشکرایکرد، بۆ رێگریکردن لە ئەگەری متمانەسەندنەوە لە وەزیری دارایی، پیدەچێت، پەرلەمانتارانی کورد، ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبن.

پێشتر چەند پەرلەمانتارێكی كورد رایانگەیاندووە كە پرسی لێپرسینەوە لە زێباری ئەجندایەكی سیاسی لە پشتەوەیەوە.