سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی تایلەند لە ئوردن و عێراق دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سوپارک پرۆنگسورە
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سوپارک پرۆنگسورە

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی تایلەند لە ئوردن و عێراق، لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار گفتوگۆ دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە سوپارک پرۆنگسورە، باڵیۆزی شانشینی تایلەند لە ئوردن و عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا کرا.

باڵیۆزی تایلەند، ئاماژەی بە مەبەستی سەردانەکەی دا، کە لەگەڵ شاندێکی بازرگانیی تایلەندیهاتوون، بۆ برەودان بە پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژەوەنديی هاوبەش دەربڕی.