سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی تایلەند لە ئوردن و عێراق دەکات
K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی تایلەند لە ئوردن و عێراق، لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار گفتوگۆ دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە سوپارک پرۆنگسورە، باڵیۆزی شانشینی تایلەند لە ئوردن و عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا کرا.
باڵیۆزی تایلەند، ئاماژەی بە مەبەستی سەردانەکەی دا، کە لەگەڵ شاندێکی بازرگانیی تایلەندیهاتوون، بۆ برەودان بە پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژەوەنديی هاوبەش دەربڕی.