وەزارەتی بەرگریی تورکیا مانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە سووریا بە پێویست دەزانێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا جه‌خت ده‌كاته‌وه ئامانجی بوونی سوپای توركیا له سووریا، بۆ ڕێگه‌گرتنه له له‌باریه‌كهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م وڵاته به‌هۆی جه‌نگه‌وه كه كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی گرووپه "تیرۆریسته‌كان"
پێنجشه‌ممه، 29ـی ئابی 2024، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا دووپاتی كرده‌وه، هۆكار و ئامانجی بوونی سوپای توركیا له سووریا، بۆ ڕێگه‌گرتنه له له‌باریه‌كهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی زیاتری سووریا كه به‌هۆی جه‌نگه‌وه كه كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی گرووپه "تیرۆریسته‌كان"
لێدوانی ئه‌م به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له دوای لێدوانێكی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا دێت كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو، 25ـی ئابی 2024، كه گوتبووی، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای توركیا له خاكی وڵاته‌كه‌ی به مه‌رج دانانێت بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌تایبه‌ت كه پێشتر داوای كردبوو و به مه‌رجی دانابوو.
چوارشه‌ممه، 28ـی ئابی 2024، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، به پێویستی زانیوه به‌ر له باسكردنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له سووریا، ئه‌و وڵاته له تیرۆر پاک بكرێته‌وه و كه‌شێكی له‌بار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئاواره‌كان بڕه‌خسێنرێت.
به پێی مێدیا توركییه‌كان، سه‌رچاوه‌كان چوار مه‌رجیان بۆ دووباره په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا دیاریی كردووه، كه بریتییه له: پاككردنه‌وه‌ی سووریا له تیرۆر، پاراستنی سه‌لامه‌تی خاك و یه‌كێتییه‌كه‌ی، به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه ڕاسته‌قینه و گشتگیره‌كان و هێنانه‌ی ئارای پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌ستوورێكی نوێ له چوارچێوه‌ی بڕیاری (2254)ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی.
له لای خۆیه‌وه، عه‌بدولقادر سێڵڤی، نووسه‌ری نزیك له ده‌سه‌ڵاتی توركیا، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، دوو شێواز هه‌یه بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا.
عه‌بدولقادر سێڵڤی ڕوونی كردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان بریتییه له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان جێگرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگریی هه‌ردوو وڵات و پاشان كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانیان. دووه‌میشیان بریتییه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا و به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا به پێی پێشنیازی پێشووی به‌غدا.