وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: داوای ڕوونکردنەوەمان لە عێراق کردووە لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی کەرکووک
K24 – هەولێر:
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: لە هەماهەنگیدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ ڕوونکردنەوەی ڕووداوی خستنەخوارەوەی درۆنێک لە شاری کەرکووک.
29ـی ئابی 2024، ئۆنجو کێچێلی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دووبارە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە: لەگەڵ عێراق ئیرادەیەکی بەهێزی هاوبەشیان هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە: بەپێی ماددەی 51ـی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە خۆی لە شەڕی "ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییانەی" لەنێو خاکی عێراقدان.
پێنجشه‌ممه، 29ـی ئابی 2024، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له ڕاگه‌یەندراوێكدا ڕایگه‌یاند، كاتژمێر 9:30ـی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، بەرگریی ئاسمانی عێراق فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی له کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکدا دەستنیشان کرد و دوای به‌دواداچوون و زانینی ڕێڕه‌وه‌كه‌ی و گه‌یشتنی بۆ ناوه‌ندیی شاری كه‌ركووك كه چه‌ندان باره‌گه‌ی حكوومی و ناوه‌نده ئابوورییه و ئامانجه گرنگه‌كانی لێیه، سه‌رجه‌م ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی لێ ئاگه‌دار كرایه‌وه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك، هاوكات زانیارییه‌كان له باره‌ی فرۆكه‌كه بێفرۆكه‌وانه‌كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه پشتڕاست كرایه‌وه و ڕوون بووه‌وه كه فرۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، كاتژمێر 10:30 تێبینی كرا فرۆكه‌كه له‌ناو كه‌ركووك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و دەرکەوت فرۆکەیەکی تورکیایە و تیمێکی کاری تەکنیکی لە به‌ڵگه‌نامه‌ی تاوانه‌كان و بەرگریی ئاسمانی و خاوه‌نداریه‌تی فرۆکەی بێفرۆکەوان پێک هێنرا بە مەبەستی زانینی هۆکارەکانی کەوتنەخوارەوەی و بارودۆخی ڕووداوەکە.