كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
K24 – ھەولێر
بەھۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ رۆژی پێنجشەممە دواخرا.
ئەشواق جاف پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە كوردستان24 راگەیاند: "بەھۆی زۆری مۆڵەت وەرگرتنی پەرلەمانتاران رێژەیی یاسایی لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی تەواونەكرا و كۆبوونەوەكە بۆ رۆژی پێنجشەممە دواخرا".
بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و پێشبینی دەکرا بەشێک لە پەرلەمانتاران بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق واژوو کۆبکەنەوە.