پشووی رۆژانی جەژن راگەیه‌ندرا

K24 - ھەولێر

حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا رۆژانی پشووی بەبۆنەی جەژنی قوربان دیاركرد.

گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێم رایگەیاند: "پشووی جەژن لە رۆژی یەك شەممە 2016/9/11 ـەوە دەست پێدەكات و تا رۆژی پێنجشه‌ممه 2016/9/16 بەردەوام دەبێت و رۆژی یەك شەممە 2016/9/18 دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە".

دەقی راگەیاندراوەكەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەكان و گه‌لی کوردستان دەكەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی سەركەوتن و گەیشتنی گەلەكەمان بە مافی ڕەوای خۆی .

بەم بۆنەیەشەوە رایدەگەیەنین، پشووی جەژن لە رۆژی یەك شەممە 2016/9/11 ـەوە دەست پێدەكات و تا رۆژی پێنجشه‌ممه 2016/9/16 بەردەوام دەبێت و رۆژی یەك شەممە 2016/9/18 دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.

جەژنی هەموو لایەك پیرۆز بێت.

سەفین  دزەیی

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان

2016/9/6