شرۆڤەکارێکی سیاسی: هەرێمی کوردستان خاوەن پێگەیەکەی گەورەی دیپلۆماسییە
شرۆڤەکارێکی سیاسی ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق سیاسەتی پەراویزخستن لە نێوان پارێزگاکانی عێراق پەیڕەو دەکات، ئەو سیاسەتەشیان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2024، د. فیراس نەجماوی، شرۆڤەکاری سیاسی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هەرێمی کوردستان بەگشتیی هەولێر بەتایبەتی پێگەیەکی گەورەی هەیە لە لایەنی دیپلۆماسی، سیاسی، ئابووری و بابەتەکانی دیکەش، هەموو ئەمانە بەرەنجامی بۆشایی دەسەڵاتەوە نەهاتوون، بەڵکو لە پشت هەموو ئەمانە دەسەڵاتێکی باش هەیە کە هەموو وڵاتەکە بەڕێوە دەبات و دەیگەیەنێتە کەناری ئارامی، لەگەڵ هاووڵاتییان و ناوخۆ دەرەوەش دا.
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێ: ئەوەی گرنگە هەرێمی کوردستان چی بە دەست هێناوە، لێبووردەیی، کارکردن، هەروەها بە شێوەیەکی باوکانە هەڵسوکەوت دەکات لەگەڵ هەموو لایەک.
شرۆڤەکارەکە دەشڵیت: لە دوای ساڵی 2014، دوای ئەوەی ئەو ئاوارانەی پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێنا؛ لە کاتێکدا ملیۆنان ئاوارە هەتا ئەوانەی لە دەرەوەی عێراقیش دەهاتنە ناو خاکی هەرێم، لە سووریا، کورد، عەرەب، وای کردووە هەرێمی کوردستان خۆی بدۆزێتەوە لە پایەیی دیپلۆماسی لە هەرێمایەتی و لە سیاسەتی دەرەوەشدا پێگەیەکی باش بۆ خۆی بگرێت، کەسانی گەورە لەسەر ئاستی جیهانی و هەرێمی کە دێن سەردانی عێراق دەکەن، ڕاستەوخۆش سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکەن. ئەوەش لەبەر گرنگی پێگەی هەرێمی کوردستانە، چونکە دروستکەری بڕیاری سیاسین لە عێراق.
فیراس نەجماوی ڕاشیگەیاند، هەرێمی کوردستان پانتاییەکی گەورەی لە سیاسەتی عێراقدا گرتووە، چونکە زۆربەی بڕیارە سیاسییەکان، هەبوونی هەندێک کوتلەی جیاوازی لە عێراق بەو پێکهاتانەی کە هەن لە عەرەبی شیعە و عەرەبی سووننە جیاوازی گەورەی سیاسییان هەیە لەنێوان خۆیاندا، نوێنەرایەتی هەندێک هێز و لایەنی دیاری کراو دەکەن، ئەمەش لەبەر ئەوەی سیاسەتی پەراوێز خستن هەیە لە ناو حکوومەتی عێراقی لەبەرامبەر پارێزگاکان، ویستییان لەبەرامبەر هەرێمی کوردستانیش هەمان شت بکەن، نموونەش؛ بابەتی مووچە و یاسای نەوت و گاز و ماددەی 140 و ناوچە جێ ناکۆکەکان.