كۆمارییەكانی ئەمریكا پشتیوانی خەباتی كورد دەكەن له‌ رۆژهه‌ڵات

K24 - هه‌ولێر:

راوێژکارێكی دۆناڵد ترامپ دەڵێت: "یەكێك لە پلانە سەرەكییەكانیان بەرەنگاربوونەوەی كۆماری ئیسلامی ئێرانە".

پڕۆفسۆر وەلید فاریس، راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی دۆناڵد تڕامپ، کاندیدی کۆمارییەكانی ئەمریكا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریکا، پلانی ترامپ بەرانبەر بە ئێران ئاشكرا دەكات و ئاماژە بە قسەیەكی سكرتێری گشتی حدكا دەڵێت: "یەكێك لە پلانە سەرەكییەكانی ترامپ بەرەنگاربوونەوەی كۆماری ئیسلامی ئێرانە".

وەلید فاریس، لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، ئاماژەی بە قسەكانی مستەفا ھیجری سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كردووە و دەڵێت: "مستەفا هیجری، یەکێک لەسەرکردەکانی كورد وتوویەتی کە کوردەکان لە ئێران خوازیاری خودموختاری لە چوارچێوەی ئێرانێکی دێموکراتیک و فێدڕاڵ، هاوشێوەی کوردەکانی عێراقن".

ئەو راوێژکارەی دۆنالد ترامپ ئاماژەشی بەوەداوە کە یەكێك لە پلانە سەرەكییەكانی ترامپ بەرەنگاربوونەوەی كۆماری ئیسلامی ئێرانە.