سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی فەریق عەلی عوسمان دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

بەهۆی کۆچی دوایی فەریق عەلی عوسمان مێرگەسۆری، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو کرد.

یەکشەممە 1ـی ئەیلوولی 2024 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە پرسەنامەیەکدا بەهۆی کۆچی دوایی فەریق عەلی عوسمان مێرگەسۆری، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو کرد و هاوخەمی خۆی بۆ دەربڕین.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڕایگەیاند، خودای مەزن گیانی خوا لێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری ناسراو فەریق عەلی عوسمان مێرگەسۆری، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى قووڵی خۆم ئاراستەی ‌بنەماڵە بەڕێز و خەباتکارەکەی دەکەم و هاوخەمیانم.

‌خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان

Fly Erbil Advertisment