ئێران: رێككه‌وتنی نه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كاتی پێویسته
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ئێرانی رایگه‌یاند، رێككه‌وتنی نه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه، پێویستی به كات هه‌یه و تا ئێستاش هیچ هه‌نگاوێك له‌و بواره‌دا نه‌نراوه.
سید موحسن قه‌مسه‌ری سه‌باره‌ت رێككه‌وتنی نه‌وتی له گه‌ڵ هه‌ریمی كۆردستان رایگه‌یاند ،كه هه‌نارده كردنی نه‌وتی هه‌ریمی كۆردستان له رێگای ئیرانه‌وه، بۆ بازاڕ جیهانیه‌كان پێویستی به كات و توانایه‌كی زۆر هه‌یه،وه‌كو دروستكردنی بۆری نه‌وتی نوێ.
هه‌روها ده‌بێت له رێگای وشكانییه‌وه نه‌وت هه‌نارده بكرێت، ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ده‌وێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئیستا بڕیاری كۆتایی له سه‌ر ئه‌م رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نه‌دراوه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه له ئیستادا ئێران 40 پاڵاوگه‌ی نه‌وتی له جیهاندا هه‌یه.