نوێنه‌ری ئۆباما له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هێزه‌كانی سووریای ديموكرات كۆده‌بێته‌وه
ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی ئه‌و هێزانه‌ی له دژی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
نوێنەری تايبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش, لەگەڵ بەرپرسانی ھێزەكانی سووریای دیموكرات لە رۆژئاوای كوردستان كۆبووەوە.
گوتەبێژێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە ئاژانسێكی فەرەنسای راگەیاند كە برێت مەكگۆرگ، نوێنەری تایبەتی باراك ئۆباما لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، چووەتە رۆژئاوای كوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی ھێزەكانی سووریا دیموكرات كۆبووەتەوە.
به گوێره‌ی لێدوانی گوته‌بێژه‌كه، مه‌كگورك جەختی لە بەردەوامی ھاوكارییەكانی واشنتۆن كردووەتەوە بۆ ئەو ھێزانەی شەڕی داعش دەكەن.