ئوکراینا کونسلخانەی خۆی لە هەولێر دەکاتەوە
K24 - ههولێر:
ئەناتولی مارینتس بالوێزی ئوکراینا لە عێراق ,لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وڵاتەکەی بڕیار داوە کۆنسوڵخانەی خۆی لە هەولێر بکاتەوە.
مارینتس ئاشكرايكرد, بۆ پێشخستنی پەیوەندییه ئابووری، کولتووری و زانستییهكان لەگەڵ هەرێمی کوردستان وڵاتەکەی لە کاتێکی نزیکدا کۆنسوڵخانەی فەخری خۆی لە کوردستان دەکاتەوە.
باڵیۆزی ئوکراینا لە عێراق رۆڵی هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر بەرز نرخاند.