عەبادی جەخت لە بەشداریكردنی حەشدی شەعبی لە شەڕی مووسڵ دەكاتەوە

K24 - ھەولێر

سەرۆك وەزیرانی عێراق جاریکی دیکە عەبادی جەخت لەسەر بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ دەکاتەوە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق رایگەیاند: "حەشدی شەعبی هێزێکی هێرشبەرەو سەربە سیستمی بەرگری عێڕاقەو راستەوخۆ لەژێر فەرماندەیی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان دایە".

عەبادی جارێکی دیکەش جەختی لەسەر بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵدا کردەوەو گوتی: "بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ، یەکلایی بوەتەوە".

هەرچەندە بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی عێڕاقی، وادەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ نزیک بۆتەوە. بەڵام ناکۆکییە سیاسی و سەربازییەکان، پرۆسەکەی دواخستووە.