توركیا چاوی له ره‌قه‌یه
سوپای توركیا له رۆژئاوای كوردستان و سوریا پاشه‌كشه ناكات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند باراك ئۆباما سه‌باره‌ت به ره‌قه داوای پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات.
ئه‌ردۆغان له‌كاتی گه‌ڕانه‌و له لوتكه‌ی جی بیست له چین له ناو فڕۆكه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به ره‌قه كه به پایته‌ختی داعش ناسراوه، ئه‌ردۆغان گوتی ئۆباما پێشنیاری پێكه‌وه كاركردن كرد، هه‌ر له‌مباره‌وه گوتی ئۆباما به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ره‌قه ده‌یه‌وێت پێكه‌وه شتێك بكه‌ین. له‌سه‌ر زاری ئۆباما گوتی جێگه‌ی نیگه‌رانی نییه، سه‌ربازه‌كانمان پێكه‌وه كۆ ببنه‌وه و ئه‌وه‌ی كه پێویست بكات ئه‌نجامی بده‌ین، چی بكه‌ین، له ئه‌نجامی دانوستانه‌كانی دیاری ده‌كرێت.
به‌پێی میدیاكانی توركیا، ئه‌ردۆغان له درێژایی ئه‌م بابه‌ته‌دا گوتی له‌مه‌ودا هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ره‌قه ئاشكرا ده‌بێت، به‌ڵام ئیمه ئێدی له ناوچه‌كه هه‌ین، ناتوانین پاشه‌كشه بكه‌ین، ئه‌وه‌ی كه له‌وێ پاشه‌كشه ده‌كات، گرووپه‌كانی وه‌ك داعش، په‌كه‌كه، په‌یه‌ده و په‌گه‌یه‌ن كه هه‌موویان وه‌ك یه‌ك به تیرۆریستان ناو ده‌بات.
لێدوانی سه‌رۆك كۆماری توركیا له كاتێك دایه كه پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئۆباما و ئه‌ردۆغان له په‌راوێزی لوتكه‌ی سه‌رانی جی 20 هیچ به‌رپه‌رسێكی ئه‌مریكی یان ئاژانسێكی هه‌واڵ باس له‌م پرسه نه‌كردووه كه ئه‌مریكا داوای به‌شداریكردنی توركیا له شه‌ڕی ره‌قه كردبێت.