سەرۆکوەزیران زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی لە هەولێر دەکاتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ شەممە، 7ـی ئەیلوولی 2024، کاتژمێر 10:00، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی لە شاری هەولێر دەکاتەوە.

لە کاتی دانانی بەردی بناغەی زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی لە ساڵی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند: حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەرەپێدانی بە كەرتی زانست كردووەتە بەشێك لە كارە هەرە لە پێشینەكانی خۆی.

گوتیشی: ئەم زانکۆیە وەکو لقێک لە زانکۆی لەندەن کە زانکۆیەکی ناوداری نێودەوڵەتییە، هیوادارم بتوانێت خزمەتێکی زیاتری خوێندن و زانست لە هەرێمی کوردستان بکات.

Fly Erbil Advertisment