یەكەم حاجی كورد لە مەككە گیانی لە دەستدا
K24 – ھەولێر
تیمی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی حاجیانی هەرێم – سعوودیە رایگەیاند: "حاجیەكی كورد لە مەككە گیانی لە دەستدا، ئەمەش یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی حاجیانی كوردە لە ئەمساڵدا.
ئاشكرا كراوە: "خاتوو (زەینەب ساڵح زاناوێر) لەدایكبوی ساڵی 1947 خەڵكی ناحیەی خەلیفانی سەر بەقەزای سۆرانە و پێشتر نەخۆشی دڵی هەبووە، لەنەخۆشخانەیەكی شاری مەككەكۆچی دوایی كرد، دوای گفتوگۆ لەگەڵ كوڕەكەی كە لەم سەفەرەدا یاوەری دایكی بووە، هەروەها دوای پەیوەندیكردن لەگەڵ كەسوكاری لەكوردستان بەرەبەیانی ئەمرۆ لە گۆڕستانی شاری مەككە بەخاك سپێردرا".
ئەمساڵ 3 ھەزار و 656 كەس لە ھەرێمی كوردستان بۆ جێبەجێكردنی ئەركی ئاینی سەردانی مەككەیان كردووە.