دوو پێشمەرگەی دیموكرات لە سەردەشت شەھید بوون
حدك: بۆ چالاكی حزبی چووبونەوە شارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان
K24 - ھەولێر
تێكھەڵچوون لەنێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و هێزەکانی سوپای پاسداران روویدا و دوو پێشمەرگەی حزبی دیموكرات شەھید بوون.
بە پێی راگەیاندنی ماڵپەڕی فەرمی حزبی دیموكراتی كوردستان، دەستەیەك لە پێشمەرگەكانی حزبی دیموكرات كە بۆ چالاكی حزبی چووبوونەوە شارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان لە ناوچەی سەردەشت دەكەونە سەر بۆسەی مینە چێنراوەكانی ھێزەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران و دوو پێشمەرگە بە ناوەكانی ئازاد ئالی و ئەمیر قادریان شەھید دەبن.
دوای رووداوەكە ھێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، شوێنەكە گەمارۆ دەدەن و ناوچەكانی دەورووبەری تۆپباران دەكەن .
لە ئەنجامدا تێكھەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەكانی حدك و ھێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران روودەدا، بەڵام ژمارەی كوژراو و بریندارانی ھێزەكانی ئێران نەزانراوە.