بۆ جاری سێیه‌م سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه
كێشه‌ی باڵه‌كانی یه‌كێتی به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆككۆماری عێراق دكتۆر "فۆئاد مه‌عسوم" ئه‌مڕۆش بۆ جاری سێیه‌م له‌گه‌ڵ جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه،به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئاكامی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆمار ئاشكرا نه‌كراوه.
دكتۆر فۆئاد مه‌عسوم كه پاش قوڵتربوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی ناو باڵه‌كانی حزبه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری سلێمانی،سێ جار له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆبووه‌ته‌وه و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیشی په‌یوه‌ندی به‌و ناكۆكیانهوه هه‌یه، كه پاش راگه‌یه‌ندنی ناوه‌ندی بڕیار له نێوان باڵی ده‌ستڕۆیشتوو به سه‌رپه‌رشتی "هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د" و ره‌وتی" ناوه‌ندی بڕیار"ی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی جیگرانی سكرتێری زیاتر قوڵ بووه‌وه.
هه‌ر چه‌نده سه‌رۆككۆماری عێراق چه‌ندین دیدار و دانیشتنی له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو باڵه‌كه‌دا ئه‌نجامداوه،به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێك له هه‌وڵه‌كانی ناوبراو به ده‌ست نه‌هاتووه و كێشه‌ی نێوان هه‌ر دوو باڵه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش به‌رده‌وامه و وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
پێشتریش شاندێكی ئێرانی هه‌وڵی نێوه‌ندگیرییان له نێوان ئه‌و دوو باڵه‌دا ده‌ستپێكردبوو،به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی ئه‌وانیش بێ ئه‌نجام بوون و بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆی هاتبوون به ده‌ستیبهێنن،شانده‌كه گه‌ڕایه‌وه تاران.