پێشبینی دەکرێت بارانبارین دوا بکەوێت
.jpg)
شارەزایەکی بواری کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ یەکەم بارانی پایزە لە هەرێمی کوردستان دوا بکەوێت.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی و بومەلەرزەزانی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، به‌هۆی كاریگه‌ری دیارده‌ی لانینای لاواز له ڕۆژهه‌لات و ناوه‌ڕاستی ئۆقیانووسی هێمن، پێشبینی دەکرێت یەکەم بارانی پایزە له‌هه‌رێمی كوردستان دوا بكه‌وێت.
گوتیشی: به‌پێی نه‌خشه و داتاكان پێشبینی ده‌كرێت یه‌كه‌م بارانی ئه‌مساڵ بكه‌وێته نێو مانگی 11 به‌تایبه‌تیش له‌نێوان 15ـی 11 بۆ 25ـی 11، بارانێكی نیمچه سه‌رانسه‌ریی لە هه‌رێمی كوردستان ببارێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت: بارودۆخی كه‌مبارانی تا كۆتایی ئه‌مساڵه و له زستاندا ئاستی به‌فر و باران زیاتر دە‌بێت و پێشبینی بارانی باش ده‌كرێت. هه‌روه‌ها بارانی " په‌ڵه " ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی مانگی 12.
محەممەد کەمال، باسی لەوەش کرد، ئه‌مسال پێشبینی دەکرێت بۆ وه‌رزی دابارین ده‌ریای ناوه‌ڕاست، زۆرترین چالاكی ده‌بێت و هه‌ربۆیه دهۆك و موسل و هه‌ولێر و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی سه‌ر به‌و سێ پارێزگایه زۆرترین بارانی تێدا ده‌بارێت.