حدكا له‌سه‌ر حدك هاته ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر
پاش ئه‌وه‌ی كه دوو پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان ـ حدك، له شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای پاسداران شه‌هیدبوون، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ـ حدكا هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵیان ده‌رده‌بڕیت كه به هاوڕێیانی پێشوو ناوی هێناوه.
له پرسنامه‌كه‌دا به باسكردنی رووداوه‌كه، كه له رۆژی شه‌شی ئه‌یلول تیمێك له كادر و پێشمه‌رگه‌كانی حدك له ناوچه‌ی بولفه‌ت له سه‌رده‌شت له‌گه‌ڵ هێزێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران تووشی شه‌ڕو پێكدادان ده‌بن، داخباربوونی خۆی له شه‌هیدبوونی دوو پێشمه‌رگه‌یان ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاوخەمیی خۆی لەگەڵ هاوڕێیانیان و بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەردەبڕێت و هه‌روه‌ها ئه‌و كرده‌وه‌یه شه‌رمه‌زار ده‌كات كه به "كرده‌وه‌ی جینایه‌تكارانه و تیرۆریستی بەکرێگیراوانی رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران" به‌ناو ده‌كات.