یه‌كێتی لێدو‌ان له كادیر و ئه‌ندامانی قه‌ده‌غه ده‌كات
زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بڕیارێكی بۆ سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان گشتاندووه
K24 – هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 3/9/2016 دا، زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی "ناوه‌ندی بڕیار" كۆببوونه‌وه، یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دراویان، قه‌ده‌غه‌كردنی لێدو‌ان بووه له كادیر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
یه‌كێك له خاڵه‌كانی بڕیاره‌كه‌ی زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌ندامان و كادیرانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی كراوه،داوایانلێده‌كات كه هیچ پۆستێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاونه‌كه‌نه‌وه و هیچ لێدوانێك بۆ میدیاكان نه‌ده‌ن و هیچ چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئه‌نجام نه‌ده‌ن و بۆ هه‌ر بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه پێویسته ره‌زامه‌ندی به‌شی راگه‌یاندن و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند وه‌ربگرن.
بڕیاره‌كه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیدا گشتێنراوه و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و ئۆرگانه‌كانیش بۆ خوار خۆیان ناردووه،داوا له كادیر و ئه‌ندامه‌كانیان ده‌كه‌ن، دووربكه‌ونه‌وه له گفتوگۆ و خۆهه‌ڵسوان له كێشه‌كانی ناو مه‌كته‌بی سیاسی و به گیانی ته‌بایی و یه‌كێتییانه كاره‌كانی خۆیان رایی بكه‌ن و به‌رپرسانه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بكه‌ن.
هه‌ر وه‌ها زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی داوایان له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتیش كردووه كه ناكۆكییه‌كان له قه‌باره‌ی خۆی زیاتر گه‌وره نه‌كه‌ن و له‌ناو ئۆرگانه‌كاندا چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
ئه‌م بڕیارانه‌ی زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه زۆرینه‌یان وه‌ك باڵی ده‌ستڕۆیشتووی سه‌ر به هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ناسراوون، پاش ئه‌وه هات، كه باڵی جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه و به توندی هێرشیانكرده سه‌ر باڵی ده‌ستڕۆیشتوو و خۆیان وه‌ك ناوه‌ندی بریار راگه‌یاند.