نەسر کینانی: عێراق دەبێت کێشە ئابوورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان سفر بکاتەوە
شاره‌زایه‌كی ئابووری ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق له قه‌یرانی ئابووریدایه و له ناوخۆیدا چه‌ندان گرفتی هه‌یه؛ به پێویستیشی ده‌زانێت به‌غدا كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره بكات.
یه‌كشه‌ممه، 8ـی ئه‌یلوولی 2024، نه‌سر كینانی، شاره‌زای ئابووری تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: عێراق له‌ناو قه‌یرانێكی قووڵی ئابووریدایه و ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، هه‌مووان زیانیان به‌رده‌كه‌وێت.
نه‌سر كینانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر قه‌یرانه ئابوورییه‌كانی عێراق به‌رده‌وام بن، ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی پرۆسه‌ی سیاسی لێ ده‌كرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، عێراق ده‌بێت كێشه ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان سفر بكاته‌وه و ئێسته هه‌مووان بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانی ئابووری، پێویستیان به‌یه‌كدی هه‌یه و ڕۆژی كاری پێكه‌وه‌ییه.
یەکشەممە 8ـی ئەیلوولی 2024 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەگەر خواست و ویستی چارە هەبێت، چارەکردنی کێشەکان ئاسانە و پێویستە ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان بنەما بێت بۆ چارەکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە حکوومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەموو بەشەکانی عێراق بکات و حکوومەتی هەموو ناوچە و پارێزگاکان بێت، وەک چۆن داکۆکی لە مافی هاووڵاتییانی بەسرا و بەغدا دەکات، بە هەمان شێوە پێویستە بەرگری لە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بکات.
دووپاتیشی کردەوە، کە هەرێمی کوردستان، هەرێمێکی دەستووریییە و دەبێت ڕێز لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم بگیرێت و لەم چوارچێوەیەدا ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.
یەکشەممە 8ـی ئەیلوولی 2024، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستان24 ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەی نێوان هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەرێنی بوو و لێکتێگەیشتنی باش لەبارەی زۆرێک لە پرسەکان هەبوو. ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکان سبەینێش بەردەوام دەبن و چەند لیژنەیەکی هاوبەش لە هەردوولا پێکهێندراون.
سەرچاوەکە گوتیشی: تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دەشڵێت: داوامان کردووە وەزارەتی دارایی عێراق ئەو پارەی ماوە بۆ مووچەی مانگی تەمموز خەرج بکات، بەڵام جارێ نەگەیشتووینەتە رێککەتنی کۆتایی و گفتوگۆکان بەردەوامن.