بە زیاتر لە ملیارێک دینار شەقام و کۆڵانەکانی هەروو گوندی گردەچاڵ و بنبێرز کۆنکرێت و قیرتاو دەکرێن

پرۆژەی کۆنکرێت و قیرتاوکردنی شەقامەکانی هەردوو گوندی گردەچاڵ، بنبێرز
پرۆژەی کۆنکرێت و قیرتاوکردنی شەقامەکانی هەردوو گوندی گردەچاڵ، بنبێرز

پارێزگای هەولێر ئاشکرای دەکات، پرۆژە خزمەتگوزارییەکان تەواوی قەزا و ناحییە و گوندەکانی دەورووبەری هەولێر دەگرێتەوە.

دووشەممە 9ـی ئەیلوولی 2024، پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە، کارکردن لە پڕۆژەی قیڕتاوکردن و کونکریتکردنى شەقام و کۆڵانەکانى هەردوو گوندى  گردەچاڵ، بنبێرز بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو پارێزگایە، بە گوژمەی ملیارێک  و 108 ملیۆن دینار کارکردن لە پڕۆژەی قیڕتاوکردن و کونکریتکردنى شەقام و کۆڵانەکانى هەردوو گوندى گردەچاڵ ، بنبێرز لە لایەن تیمەکانى ڕێگاوبانی هەولێر بەردەوامە، لە ئیستاشدا کارکردن لە گوندى گردەچاڵ لە سنوورى ناحیەى بەحرکە، لە 98%ى کارەکانى تەواوکراوە و لە گوندی بنبێرزیش لە سنوورى ناحیەی شەمامک، لە 60%ى کارەکانى پڕۆژەکە تەواوکراوە.