لە یاری کۆتایی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان بووە شەڕ و پێکدادان

یاری کۆتایی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان
یاری کۆتایی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان

لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێی ناوچەیی کەمئەندامان کە لە ئەرجەنتین بەڕێوەچوو، یاریزانەکانی هەردوو تیپ دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە بە گژ یەکدا دەچن و بە دارەشەق بەردەبنە گیانی یەکتری.

لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتیەکی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان کە لە ئەرجەنتین بەڕێوەچوو، دوای جێبەجێ کردنی کۆتا لێدانی پێناڵتی و گەڕاندنەوەی لەلایەن گۆڵپارێزەوە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان یاریزانەکان هەردوو تیپ دروستبوو، شەڕەکە ئەوەندە گەرم بوو یاریزانەکان بە دارەشەقەکانیان کەوتنە گیانی یەکتری و چەند یاریزانێکیش بە سەختی بریندار بوون.

پاڵەوانێتییەکە بۆ کەمئەندامان رێکخرا بوو و بڕیار بوو وەکو هێمای ئیرادە و هیوا و زاڵبوون بەسەر سنووردارکردنی جەستەیی بۆ کۆمەڵگەی کەمئەندامان بێت، بەڵام لە کۆتاییدا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کۆتایی بە پاڵەوانێتیەکە هات.