شیفا بارزانی: کوردستان24 لە هاوکاریکردنی کۆنفدراسیۆنی کوردی دەورێکی بەرچاوی بینیوە
سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی بەبۆنەی تێپەڕبوونی 11 ساڵ بەسەر دامەزراندنی دامەزراوەی میدیایی کوردستان24، پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و سەرجەم ستافی ئەو دامەزراوەیە کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی تشرینی دووەمی 2026، شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی لە پەیامەکەیدا، پێزانینی خۆی بۆ رۆڵی نیشتمانیی کوردستان24 دەربڕی و جەختیکردەوە، ئەو دامەزراوەیە لە گەیاندنی دەنگی پێشمەرگە، بەرگریکردن لە خاک و شکۆی کوردستان و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی، خاوەن کاریگەری بووە.
هەروەها سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی روونیکردەوە، کوردستان24 لە داکۆکیکردن لە مافە رەواکانی گەل و هاوکاریکردنی بەردەوامی چالاکییەکانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی دەورێکی بەرچاوی بینیوە.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، شیفا بارزانی هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ بەڕێوەبەر، دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، پەیامنێران و ستافی کوردستان24 خواست.