هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگرتنی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌كات له ڕێگه‌ی هه‌رێمه‌وه
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: ده‌یه‌وێت به ڕێگه‌ی تانكه‌ر له ئێرانه‌وه بیفرۆشیت
K24 – هه‌ولێر:
پێگه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نامه‌یه‌كی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری باڵی ده‌ستڕۆیشتووی حزبه‌كه‌یانی بڵاوكردووه‌ته‌وه،كه بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ناردووه و له‌و نامه‌یه‌دا بریاری هه‌نارده‌كردنی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك له ڕێگه‌ی بۆرییه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كردستان به نادادپه‌روه‌رانه ده‌زانێت و داوای راگرتنی ئه‌و بڕیاره ده‌كات و ماوه‌ی "5" رۆژ ده‌خاته به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نوسیوویه‌تی ئه‌گینا په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی له به‌رده‌ستماندایه بۆ ڕاگرتنی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت له ڕێگه‌ی هه‌رێمه‌وه و به قسه‌ی ئه‌و له ژێر فشارێكی جه‌ماوه‌ریدان له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی: بڕیاری حكومەتی فیدراڵی بۆ هەناردەكردنی نەوتی كەركوك لەڕێی بۆرییەكانی هەرێمی كوردستان بە بڕی 100 هەزار بەرمیل نادادپەروەرانەیە بەرامبەر بە خەڵكی كەركوك، چونكە داهاتی نەوتی هەناردەكراو لە كەركوكەوە شایستەكانی بە شەفافی و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە لە كوردستان خەرج ناكرێت و پارێزگای كەركوك بەهۆی ئەم هەڵسوكەوتانەوە بێبەش كراوە لە شایستەكانی پترۆدۆلار كە ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی هەبوو.
به‌گوێره‌ی نامه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی تاڵه‌بانی، بڕیارەكەی حكومەت بە دەستپێكردنەوەی هەڵێنجانی نەوت بە راوێژ و رێككەوتن لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانی كوردستان نەبووە كە خاوەنی هەژموونێكی زۆرە لە كەركوك و قسەی یەكەمی لە ئیدارەی كەركوك و ئەنجومەنی پارێزگاكەدا هەیە،.
ئاشكراكردنی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی "هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د" پاش ئه‌وه‌هات كه رۆژنامەی (ئەلشەرق ئەلئەوسەت) بڵاویكردبووه‌وه كه داواكاریی ژنە سەركردەكەی یەكێتیی نیشتمانی له به‌غدا تایبەت بووه بە ناردنی نەوتی كەركوك بۆ ئێران لەرٍێی بەكارهێنانی تانكەری نەوتەوە.

