بە وێنە..مامۆستا و فەرمانبەرانی گەرمیان خۆپێشاندان دەكەن
K24 – گەرمیان
پەیامنێرمان لە گەرمیان رایگەیاند: "ژمارەیەك لە مامۆستا و فەرمانبەرانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، لەبەرامبەر دواكەوتنی مووچەكانیان لە قەزای كفری دەستیان بە خۆپێشاندان كرد".
گوتیشی: "مامۆستا و فەرمانبەران لە دروشمەكاندا جگە داواكردنی خەرجكردنی مووچەكانیان، ھەڕەشەی بایكۆتكردنی دەوام دەكەن".
لقی گەرمیانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ داوای مامۆستایان راگەیاندووە و ئەوەیان خستوەتەڕوو ئەگەر مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی پەروەردە دابەش نەكرێت دەرگای قوتابخانەكان ناكرێتەوە و دەوام ناكرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بڕیاربوو پێش جەژن مووچەی مانگی 7 وەزارەتی پەروەردە و زۆربەی وەزارەت و دەستەكان دابەش بكرێت، بەڵام دوێنێ وەزارەتی دارایی تەنھا خشتەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و دارایی راگەیاند.




.jpg)
.jpg)
