سه‌ربازانی توركیا دوو ژن و دوو منداڵی سوری له خێزانێك ده‌كوژن
K24 – هه‌ولێر
سه‌ربازانی توركیا له سنووری سه‌رێ كانی له رۆژئاوای كوردستان ته‌قه له خێزانێكی سوری ده‌كه‌ن كه هه‌وڵیاندا سنوور تێپه‌ڕینن، له ئه‌نجامدان دوو ژن و دوو منداڵ له‌و خێزانه كوژراون.
به‌پێی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یل، ئه‌و خێزانه سورییه له گوندی ئه‌بو خه‌شه‌ب له پارێزگای دێره‌زۆری ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ویستیان له ناوچه‌ی سنووری سه‌رێ كانی سنوور ببه‌زێنن و بچنه توركیا، به‌ڵام ده‌كه‌ونه به‌ر ته‌قه‌ی سه‌ربازانی توركیا.
مانگی نیسانی رابردوو هه‌شت هاووڵاتی سوری كه ژن و منداڵ له نێوانیاندا بوون له لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه كوژران، كه هه‌وڵیاندابوو بچنه ناو سنووری توركیا.