ناوبژیوانێك به هۆكارێكی سه‌یر هانده‌رێك له یاریگه ده‌رده‌كات
سه‌رجه‌م هانده‌رانی یاریگه پشتگیری له بڕیاری ناوبژیوانه‌كه ده‌كه‌ن
خانمێكی ناوبژیوان له ناوچه‌یه‌كی ئیسپانیا له كاتی به‌ڕێوه بردنی یارییه‌ك، هانده‌رێك به هۆی قسه‌یه‌كی نه‌شیاوه‌وه له یاریگه ده‌رده‌كات و سه‌رجه‌م هانده‌رانی ئاماژهبووش پشتگیری له بڕیاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
مارتا گالیگۆ، ناوبژیوانێكی ئافره‌ته و له كاتی به‌ڕێوه بردنی یاریی نێوان دوو تیپی ئیسپانیا هانده‌رێك ناڕه‌زایی له بریاره‌كانی ده‌رده‌بڕێت و به گاڵته‌وه و توڕه‌ییه‌وه پێی ده‌ڵێت: تۆ واز له ناوبژیوانی بێنه و باشتره بچیت قاپه‌كانت بشوویت.
ئه‌م قسه‌ی ئه‌م هانده‌ره، ناوبژیوانه‌كه نیگه‌ران ده‌كات، به‌مه‌ش راسته‌وخۆ یارییه‌كه راده‌گرێت و كارتی سوور به ڕووی هانده‌ره‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه و له یاریگه ده‌ری ده‌كات، له‌و كاته‌شدا سه‌رجه‌م هانده‌رانی ئاماده‌بووی یاریگه پشتگیری له بریاره‌كه‌ی خانمی ناوبژیوان ده‌كه‌ن.
