پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر پارێزگاری له مانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی كرد
به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایاب نوێ كرده‌وه
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی یه‌كێك له باشترین به‌رگریكاره‌كانی نوێ كرده‌وه كه وه‌رزی رابردوو ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌كه پێشكه‌ش كرد بوو.
پشتیوان ره‌شید، به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی به فه‌رمی گرێبه‌ستی عه‌بدوڵڵا عه‌لی، یاریزانی پیشه‌گه‌ری كوردی سووریای نوێ كردۆته‌وه.
پشتیوان ره‌شید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه گرێبه‌سته‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا عه‌لی بۆ یه‌ك وه‌رزی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه به ستافێكی راهێنه‌رانی نوێ به‌شداری له خولی نایاب ده‌كات و كه‌وتۆته گرووپی دووه‌م و شانبه‌شانی یانه‌كانی (هه‌ولێر، زێره‌ڤانی، دهۆك، گازی باكوور، نه‌ورۆز و برایه‌تی) یاری ده‌كات.