سوپای پاسداران بۆ ره‌فسه‌نجانی: ئه‌گه‌ر ده‌وێری بە بێ پاسه‌وانی هاتوچوو بكه
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران به ره‌خنه‌گرتن له لێدوانیكی هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆكی كوڕی دیاریكردنی به‌رژوه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند ئه‌گه‌ر ده‌وێری به‌بی پاسه‌وان هاتوچوو بكه.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌ی ئاسمانی سوپای پاسداران به توندی ره‌خنه له لێدوانێكی ره‌فسه‌نجانی گرت و رایگه‌یاند "نه‌بوونی هێڵی سوری سیاسی" كێشه‌ی ئێرانه كه هه‌ر كه‌سێك بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی، چی پێ خۆشه ده‌ڵێت.
گوتیشی سعودیه كه له بواری خه‌رجی سه‌ربازی چواره‌مین وڵاتی جیهانه و ئه‌مریكا سنووره‌كانی ئیران به بنكه‌ی سه‌ربازی داپۆشیوه، چۆن ئێران ده‌ست له چه‌ك هه‌ڵده‌گرێت.
ره‌فسه‌نجانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌روه‌رده رایگه‌یاندبوو هۆكاری پێشكه‌وتنی ئابووریی ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن پاش شه‌ڕی دووه‌می جیهانی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕیته‌وه كه هه‌ردوو وڵات له بوونی هێزی سه‌ربازی بێبه‌ش كرابوون و ته‌واوی پاره‌كانی بواری سه‌ربازی ئه‌و وڵاتانه بۆ بواری زانستی و به‌رهه‌مهێنان خه‌رج ده‌كرا.