هیلاری كلینتۆن: رووبەرووی ھەوڵە تێكدەرانەكانی ئێران دەبێتەوە

له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

K24 - هه‌ولێر:

ھیلاری كلینتۆن دەڵێت، ئەگەر بچمە كۆشكی سپی رووبەرووی ھەوڵە تێكدەرانەكانی ئێران، لە عێراق و سووریا و یەمەن دەبمەوە.

ھیلاری كلینتۆن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەڵێت، ئەمریكا بە گوشار خستنە سەر ئێران لە رێگەی گەمارۆكانەوە، ئێرانی ناچار بە دانووستان كرد، لەكاتێكدا ئێران لە بەرھەمھێنانی چەكی ناووكی نزیك ببوەوە.

كلینتۆن دەشڵێت، ئەگەر ببمە سەرۆكی ئەمەریكا، رووبەرووی ھەوڵە تێكدەرانەكانی ئێران لە عێراق و سووریا و یەمەن دەبمەوە و چالاكییە موشەكییەكانی ئەو وڵاتەش رادەگرم.

كلینتۆن و ترامپ كە دوو كاندیدی سەرەكی دیموكراتەكان و كۆمارییەكانی ئەمریكان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە، لەگەڵ نزیكبوونەوە لە ھەڵبژاردنەكان ھەڵوێستەكانیان بەرانبەر بە كۆماری ئیسلامی  ئێران توندتر كردووە.