وێنه‌ی هیلاری له هه‌ندێك رۆژنامه‌ی ئیسرائیل قه‌ده‌خه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ئیسرائیلییه‌كان، به‌شێكی گرنگی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌ریه‌ك له كاندیدانی كۆماری و دیموكراته‌كان، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێكده‌هێنن، به‌شێكیشیان هیواخوازن هيلارى كلینتۆن وه‌ك تاكه ژن له مێژووی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك سه‌رۆك، بچێته كۆشكی سپی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، تا ئێستا هه‌ندێك رۆژنامه‌ی ئیسرائیل، بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی هیلارییان قه‌ده‌خه كردووه، به‌هۆی پابه‌ندبوونییان به ئایین و قسه‌كانی حاخامی ئیسرائیلییه‌كان، كه بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ژنان، به گشتی قه‌ده‌خه‌یه.
به گشتی چوار رۆژنامه، دوو گۆڤاری هه‌فتانه و دوو وێبسایتی سه‌ره‌كی ئیسرائیل، به هۆی پابه‌ندبوون به ئایینه‌وه، بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ژنانییان قه‌ده‌خه‌كردووه و وێنه‌ی ژنان بڵاوناكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: BBC