مانگی تابان میوانی قەڵای هەولێرە
ئەنستیتوتی فەرەنسی لە هەولێر، لەسەر قەڵات، ڕێوڕەسمێکی بۆ تەماشای مانگی تابان ڕێک خست.
پاریزگای هەولێر بڵاوی کردەوە، ئەمشەو چوارشەممە 18ـی ئەیلوولی 2024، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر و ژمارەیەکی دیکەی نوێنەران و نێردەی وڵاتان و ستافی کونسوڵخانەکان، ئەنستیتوتی فەرەنسی لە هەولێر، ڕێورەسمێکی تایبەتی بۆ تەماشای مانگی تابان و چەند چالاکییەکی دیکەی تایبەت بەم بۆنەیەوە کرد.
جێی باسە، مانگی تابان ئەو كاتەیە كە مانگ لە نزیكترین خاڵ و شوێندایە لەگەڵ هەسارەی زەوی و لە هەمان كاتیشدا پڕە و بەڕێژەی 30% گەورەتر دەردەکەوێت و پرشنگ و ڕوناکییەکەیشى دوو هێندەى ڕووناکى مانگى چواردەیە و جوانییەکی تایبەت دەبەخشێت، ئەمشەویش لە ئاسمانی هەولێری پایتەخت و هەرێمی کوردستان بەو شێوەیە بەدیار کەوتووە.