نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە ئیسرائیل دەکات کۆتایی بە داگیرکردنی خاکی فەڵەستین بێنێت

کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری کۆتاییهێنان بە داگیرکارییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی فەلەستین دەکەن.
ئەم بڕیارنامەیە لە ڕۆژی سێشەممەوە لە لایەن 193 وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تاوتوێ کراوە، لەسەر بنەمای بۆچوونێکی ڕاوێژکاری دادگای نێودەوڵەتیی داد لە مانگی تەمموزدا لەسەر داوای ئەنجوومەنی گشتیی دەرچووە و تێیدا، داگیرکاریی ئیسرائیل لە فەڵەستین لە ساڵی 1967ەوە "نایاساییە" و پێویستە بە زووترین کات کۆتایی پێ بهێنرێت.
بڕیارنامەکە بە زۆرینەی دەنگی 124 دەنگ بەرامبەر 14 دەنگی نەخێر لەوانەش "ئیسرائیل، ئەمەریکا، هەنگاریا، کۆماری چیک و ئەرجەنتین" و 43 دەنگی بێلایەن پەسەند کرا، داوا لە قەوارەکەش دەکات، بەبێ دواکەوتن کۆتایی بە بوونی ئیسرائیل لە ناوچە فەڵەستینییەکان بێت.
نوێنەرایەتی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازیی لە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەکی "مێژوویی" کرد، وەک ئەوەی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی؛ نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا پێشوازیی لەو بڕیارە کرد کە "زۆر گرنگە"، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پەسەندکردنی مافی چارەی خۆنووسینی فەڵەستینییەکان دووپات دەکاتەوە.
لای خۆیەوە لویس شاربۆنۆ، لە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند "دەبێت ئیسرائیل دەستبەجێ گوێ لە داواکاری زۆرینەی ڕەهای وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان بگرێت بۆ ڕێزگرتن لەو بڕیارە مێژووییە، کە لەلایەن دادگای نێودەوڵەتییەوە دەرچووە".