كۆریای باكووری پێنجه‌م بۆمبی ئه‌تۆمی تاقی ده‌كاته‌وه
زۆر به‌هێزتره له‌و بۆمبه‌ی كه له هیرۆشیما درا
K24 – هه‌ولێر
كۆریای باكوور رۆژی هه‌ینی 2016-09-09، پێنجه‌مین بۆمبی ئه‌تۆمی تاقی كرده‌وه، كه زۆر به‌هێزتره له‌و بۆمبه‌ی كه له هیرۆشیما درا و ده‌توانێت به مووشه‌كی بالستیك بهاوژرێت.
میدیای فەرمی کۆریای باکوور بڵاویکردووەتەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی پێنجەم تاقیکردنەوەی ئەتۆمی بە سەرکەوتویی ئەنجامدرا كه به به‌هێزترین تاقیكردنهی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی وه‌سفی كرد.
سه‌نته‌ری زه‌مین له‌رزه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند به‌ره‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی 5.3 ریخته‌ر له‌و شوێنه روویدا كه بۆمبی ئه‌تۆمی تێیدا تاقی كراوه‌ته‌وه.
باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیوەندی بە سەرانی کۆریای باشوور و ژاپۆنەوە کرد و پاڵپشتی ئەمریکای بۆ هەردوو وڵات دەربڕی و رایگەیاند، ئەمریکا هەموو رێگەیەک بۆ پاراستنی کۆریای باشوور و ژاپۆن دەگرێتە بەر.
چین تاكه هاوپه‌یمانی به‌هێزی كۆریای باكوور دژایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌م كرده‌وه‌ی پیۆنگ یانگ پیشاندا و داوای لێ‌كرد ده‌ست له هه‌ر جۆره كرده‌وه‌یه‌ك هه‌ڵگرێت كه ده‌بێته خراپتر بوونی ره‌وشه‌كه.