ئەمریکا 400 سەربازی دیکە لە عێراق جێگیر دەکات

رۆڵی راوێژكاری و راهێنان ده‌بینن

K24 – هه‌ولێر

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا بەر لە دەستپێکردنی شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ 400 سەربازی دیکە لە عێراق جێگیر دەکات و ژمارەی تەواوی سەربازەکانی لە عێراق بۆ 4460  کەس بەرز دەکاتەوە.

کۆڵۆنێل جۆن دوریان، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رەتیکردەوە شوێن و ئەرکی سەربازە تازە جێگیرکراوەکان ئاشکرا بکات.

پێشتر ئەمریکا و عێراق رێککەوتنێکییان سه‌باره‌ت به‌ زیادکردنی ژمارەی سەربازەکانی ئەمریکا لە عێراق واژۆ کردووە.

سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ عێراق رۆڵی راوێژكاری و راهێنان ده‌بینن و راسته‌وخۆ به‌شداری له‌ هیچ شه‌ڕێكدا ناكه‌ن.