پەرلەمانتارێكی كورد رەخنە لە سەرۆك كۆماری ئێران دەگرێت

روحانی به‌ڵێنه‌كانی به‌رامبه‌ر پارێزگا كوردییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌

K24 – هه‌ولێر

نوێنەری خەڵكی سەقز و بانەی رۆژھەڵاتی كوردستان لە پەرلەمانی ئێران دەڵێ كابینەی حەسەن روحانی لە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی بە خەڵكی پارێزگا كوردییەكانی ئێران سەركەوتوو نەبووە.

موحسین بیگلەری نوێنەری خەڵكی سەقزو بانە لە پەرلەمانی ئێران لەكۆبوونەوەی نوێنەرەكانی پارێزگای سنە رایگەیاند حەسەن روحانی زۆرترین بەڵێنی بە خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان داوە، بەڵام كەمترینیانی جێبەجێ كردووە.

بیگلەری دەڵێ پارێزگای سنە لە كابینەی پێشوو و پێشووتریش ئاوری لێنەدراوەتەوە،و دۆخ و گوزەرانی خەڵكی پارێزگاكە رۆژ له‌دوای رۆژ بەرەو خراپتربوون دەڕوات، ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئاشكراشیكرد خەڵك چاوەروانی زۆری لەوان ھەیە، بەڵام كوردەكان لە سەنتەری بڕیاردان زۆر نامۆن.